YASA☀ (@1930KSN) header
YASA☀ (@1930KSN) profile picture

کوردستان شایەد بۆ تۆ وشەیەک بێ، بەڵام بۆ من ژیانه. democracy equality Liberalism

Kurdistan
Joined April 2019
Photo by YASA☀ (@1930KSN)Photo by YASA☀ (@1930KSN)Photo by YASA☀ (@1930KSN)Photo by YASA☀ (@1930KSN)Photo by YASA☀ (@1930KSN)Photo by YASA☀ (@1930KSN)Photo by YASA☀ (@1930KSN)Photo by YASA☀ (@1930KSN)Photo by YASA☀ (@1930KSN)Photo by YASA☀ (@1930KSN)
کوردستان شایەد بۆ تۆ وشەیەک بی، بەڵام بۆ من ژیانه. #کوردستان #کردستان #فدرالیسم #مرگ_بر_ستمگر_چه_شاه_باشه_چه_رهبر
16
1
29
5,859
نەکادا بڵێن مامۆستا کرێکاریش پارتییە؟ هەڵبەت کاتی خۆی پێشمەرگە بووە بەس ئێستا بەریئە لە پاڕتی و یەکێتی. ئینجا کەسێکی جاش وەک جلال تالەبانی گۆڕبەگۆڕی کە هەم مارکسی بووە و هەم سووکایەتی بە قورئان کردووە لەگەڵ «کوردایەتی» یەک ناگرنەوە.
لە دوای نەمانی نەوشیروان و مام جەلال تۆپی کوردایەتی وەک ڕووکەش کەوتە لای زۆنی زەرد وە قۆستنەوەی فەشەلی ڕیفڕاندۆم بۆ دەستکەوتی کەسی وەهمێکی دروست کردووە ١٠ ساڵە بەحساب کوردایەتی لای ئەمانەیە بەڵام ناوخۆی هەولێر ڕاستیەکی ترمان پێ دەڵێت جگە لە ناساندنی هەولێر بە یانەی شەوانە.
6
11
110
9,134
ئەمانە وا ئەیانبینن جاشن؟ نا ❌ ئەمانە ٣٠ ساڵ لەمۆبەر ئینتگرە بوون و ئیسەیش حقوقی بازنشستگی ئەگرن✅ #ئنتگراسیۆن_دمۆکراتیک
8
10
1
80
1,859
YASA☀ retweeted
فەلسەفەی ناوێ تۆ یا خەبات بۆ ڕزگاریی نەتەوەیی دەکەی یا خزمەتکاری داگیرکەریت #کوردستان #سنە #فەریدە_وەیسی
3
7
1
63
1,048
دەنگی ناوخۆ، مانیفێستی ڕزگاری لەسەر گۆڕی مامۆستا جەلال مەلەکشا، شاعیری نەتەوەیی کوردستان، چالاکوانی کوردستانی خاتوو فەریدە وەیسی لە ناوخۆی ڕۆژهەڵاتەوە بوێرانە قسە دەکات. بە بڕوای ئەو، ئەگەرچی بەهۆی سیاسەتی نانیشتمانی و ئایدیۆلۆژیای دۆڕاو و بێبنەماوە زۆرێک لە دەستکەوتەکانی کورد لە دەست چوون و ڕۆژاوا و شەنگال درانەوە دەست داگیرکەران، بەڵام هەلەکە هێشتا لە ئارادایە. مەرجی سوودوەرگرتن لەم هەلە ئەوەیە کە ئەرکی نیشتمانی خۆمان جێبەجێ بکەین، لەم دۆخە ئاڵۆزەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەست بخەینە ناو دەستی یەکتر و بە زمانێکی ڕاشکاوانە داوای مافە نەتەوەییەکانمان بکەین. خاتوو فەریدە لە شیعری مامۆستا جەلالەوە چوار مەرجی سەرەکی دیاری دەکات: ١. سەربەستی و سەروەری سیاسی؛ ٢. یەکپارچەیی خاک و نیشتمانی کوردستان؛ ٣. ئاڵای ناسراو و نەتەوەیی کوردستان؛ ٤. هێزێکی نیشتمانی بۆ پاراستنی ئەو سێ خاڵە. ئەم چوار خاڵە نەگۆڕن و مانیفێستی خەباتی کوردن. ئەو داوا لە لایەنە کوردستانیەکان دەکات بیانکەنە مەرجی سەرەکی هەر دانوستانێک، چونکە سازشکردن لەسەر هەر یەکێکیان پێشێلکردنی ماف و کەرامەتی مرۆڤی کوردە. لە کاتێکدا زۆربەی حیزبەکانی دەرەوە لە بەرامبەر ئێرانیەکاندا خۆیان سانسۆر دەکەن، ئەم دەنگەی کە ژیانی خۆی خستووەتە مەترسییەوە، دەنگی ڕاستەقینەی خەباتی ڕۆژهەڵاتە. دەرکەوت ژنان دیسان پێشەنگ و رێبەرن. دوای شۆڕشی ژینا، ژنانی کورد زۆر جار بوێرانە لە ڕیزی پێشەوەی خەباتدا وەستاون، و ئەمجارەش خاتوو فەریدە وەیسی سەلماندی کە دەنگی ژنی کورد دەنگی ڕزگاری و بەرخودانە. ئەمڕۆ هەر حیزب و ئایدیۆلۆژیایەک نەتوانێت لە گفتمانی خۆیدا جێگە بۆ سەروەری سیاسی کورد و پرسی کوردستان بکاتەوە، لە ناو خەڵکی کوردستاندا جێگەی نیە و نوێنەرایەتی ئەوانیش ناکات. ئیتر بۆتان نیە پرسی کورد بچووک بكەنەوە!
9
32
11
108
7,281
ڕوانگەی کۆمەڵە سەبارەت بە چەمکی ئەنتێگراسیۆنی دێمۆکراتیک لە ماوەی ڕابوردوودا چەمکێک و دەستەواژەیەکی نوێ بەناوی ئەنتێگراسیۆنی دێمۆکراتیک لە فەزای مەجازی و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی کوردستان هێنراوەتە ئاراوە و وەکوو ڕێگە چارەیەکی نوێ بۆ چارەسەری پرسی کورد و نەتەوەکانی دیکەی ئێران لە قەڵەم دراوە. ئەوەش لە هەمووان ڕوونە کە سەرچاوەی هێنانە گۆڕی ئەو بابەتە و پێشکەش کردنی، پارتی ژیانی ئازادی کوردستان واتا پژاکە. ئەو بابەتە کاردانەوەشی لێکەوتۆتەوە و ژمارەیەکی بەرچاو لە چالاکانی سیاسی و ڕۆشنبیرانی ڕۆژهەڵات ڕەخنە و تێبینی خۆیان خستۆتە ڕوو. با پێشەکی جارێکی دیکە دووپاتی بکەینەوە کە ئێمە بە مافی هەموو هێزە سیاسییەکان و هەموو تاکێکیشی دەزانین کە ڕوانگە، سیاسەت، پێشنیار و گەڵاڵەکانیان، هەروەها ڕەخنەکانیان، لە ئاستی کۆمەڵگادا بهێننە گۆڕێ و بیدەنە بەر باسی گشتی. هەر بەو پێوەرە، دەبێ ئامادەش بن وەڵامیان بدرێتەوە و پرسیار و ڕەخنە و تێبینیان ئاراستە بکرێت. ئێمە بەدوای تاوتوێ کردنی ئەو بابەتە و بە لەبەر چاو گرتنی بارودۆخی هەستیاری ناوچەکە و مەترسییەکانی بەردەم کوردستانی ڕۆژهەڵات، بە پێویستمان زانی ڕوانگە و هەڵوێستی خۆمان لەو بارەیەوە ڕوون و ڕاشکاوانە و بەکورتی بە ئاگاداری هەمووان بگەیەنین. ئێمە بەتایبەتی لەو بڕوایەداین کە ڕوانگەی «ئەنتێگراسیۆنی دێمۆکراتیک»، ئەگەر بێوەڵام بمێنێتەوە، دەتوانێ چەواشەییەکی گەورە بخوڵقێنێ و زیانێکی گەورە بە بزووتنەوەکەمان و دەسکەوتەکانی بگەیەنێت. کۆمەڵە، وەکوو حیزبێک کە هەزاران شەهید و هەزاران کەم ئەندام و بەندکراوی سیاسی لەپێناو ڕزگاری کوردستان و دەستەبەر کردنی مافەکانی گەلی کورد و ئازادی و بەختەوەری خەڵکەکەی پێشکەش کردووە و بست بە بستی ئەو نیشتمانەی بەخوێنی گەشی ڕۆڵەکانی نەخشاندووە، وەکوو هێزێکی پێشەنگ و ڕچەشکێن کە توانیویەتی خەبات بۆ مافی نەتەوەیی و نیشتمانپەروەری لەگەڵ داکۆکی کردن لە ئازادی و دادپەروەری و بەها دێمۆکراتیک و پێشکەوتنخوازانەکان لێکهەڵپێکێ و کوردستان و بزووتنەوە ڕەواکەی پێ دەوڵەمەندتر بکا، وەکوو هێزێک کە بەرپرسایەتییەکی گەورەی بۆ ڕابەری کردن و بەرەو پێش بردنی ئەو بزووتنەوەیە لە ئەستۆ بووە و ئێستا لە هەمیشە زیاتر هەیەتی، بە ئەرکی سەرشانی خۆی دەزانێ کە لەسەر ئەو چەمکە بدوێ و ڕەخنە و ڕوونکردنەوە و هۆشدارییەکانی پێشکەش کۆمەڵانی خەڵک بکات. ١- گرفتێکی سەرەتایی چەمکی «ئەنتێگراسیۆنی دێمۆکراتیک» لێڵ بوون و ناڕوون بوونی ناوەرۆکی کۆنکرێتی ئەو بابەتەیە. زۆر لە «کۆمەڵگەکان»ی نێو وڵاتی ئێران دەدوێ بەڵام دیار نییە دەقیقەن چ مافێک بۆ کورد دەستەبەر دەکا، هیچ کیانێک، هیچ پێگەیەک و هیچ چوارچێوەیەکی یاساییش بۆ داهاتووی کورد باس ناکرێت. بەگشتی، دەنگ و هەرایەکی زۆر و ناوەرۆکێکی کەم و نادیار. بەڵام گەورەترین و بنەڕەتیترین گرفتی ئەو بابەتە ئەمەیە کە کورد نەک وەکوو نەتەوەیەک، نەک وەکوو گەلێکی ستەملێگراو بەڵام خاوەن ماف، نەتەوەیەکی بێدەوڵەت بەڵام خاوەن نیشتمان، بەڵکوو وەکوو کەمینەیەکی فەرهەنگی، وەکوو پێکهاتەیەکی کۆمەڵایەتی لەنێو کۆمەڵگای چل تیکەی ئێراندا دەبینێ و بەو پێیەش هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکا و هەر بەشی ئەوەندەش مافی بۆ دەخوازێ. «ئەنتێگراسیۆنی دێمۆکراتیک»، پرسی کورد لە ئێران لە پرسێکی سیاسی و نەتەوەیی و ناسێنەخوازانەوە دادەبەزێنێ و بەرتەسکی دەکاتەوە و تەنیا وەک پرسی پێکهاتەیەکی کۆمەڵایەتی- فەرهەنگی کە هێشتا نەگەیشتۆتە ئاستی نەتەوە، پێناسەی دەکا. ٢- بە هەڵکەوت نییە کە جێگەی مافي دیاری کردنی چارەنووس، وەکوو مافی بنەڕەتیی هەموو نەتەوەیەک، لە چەمکی ئەنتێگراسیۆنی دێمۆکراتیکدا بەتەواوی خاڵییە. ئەمەش لەگەڵ هەموو ئەزموونی مێژوویی شۆڕشەکانی کورد و لەوانە کوردی ڕۆژهەڵات و هەر وەها لەگەڵ باوەڕ و پڕەنسیپی سیاسی کۆمەڵە ناتەبا و نەگونجاوە. هەر لەو ئاراستەیەش دایە کە لە «ئەنتێگراسیۆنی دێمۆکراتیک»دا هیچ کیانێکی کوردی، لە خودموختارییەوە بگرە تا نیزامێکی فێدرالی و هەتا سەربەخۆیی، بەدی ناکرێ و بوونی نییە. ئەو ڕوانگەیە پرسی کورد، نەک وەک پرسێکی سیاسی، بەڵکوو وەکوو پرسی کەمینەیەکی کۆمەڵایەتی-فەرهەنگی چاو لێدەکا، بۆیە هیچ داخوازی سیاسی بۆ کورد تێدا نییە، کیانێکی کوردی ناوێ و بەشداری لە دەسەڵاتی سیاسی داوا ناکا. بەگشتی، سیاسەت، دەوڵەت، دەسەڵات و بەشداری لە دەسەڵات، کیانی سیاسی و ئیداری، بە ڕەسمی ناساندنی مافەکانی کورد و زەمانەت کردنی لە یاسای بنەڕەتیدا و هەموو ئەو شتانەی کە دەگەڕێنەوە سەر پرسی داخوازیی سیاسی جێگەیەکیان لەو دیدگایەدا نییە و وەکوو دیاردەگەلی ڕێبازی «کلاسیکی» و حیزبی «کلاسیکی» ڕەت دەکرێنەوە. ٣- هەڵەیەکی گەورەی دیکەی ئەو هێڵە فکرییە، نادیدە گرتن، یان ئەگەر بە زەقی باسی بکەین لێسەندنەوە و داماڵینی کوردە لە سەرزەمین و نیشتمان. ئەو چەشنە ئەنتێگراسیۆنەی وەکوو نوسخە بۆ چارەسەری پرسی کوردی ڕۆژهەڵات دەینوێنن، لەڕاستیدا بۆ پەنابەران یان کۆچبەرانێک دەتوانێ گونجاو بێ کە لە سەردەمێکدا وڵاتی خۆیانیان بەجێ هێشتووە و لە وڵاتی دووهەم، بۆ نموونە کورد لە سوێد یان تورک لە ئاڵمان یان عەرەب لە فەڕانسە، جێگیر بوون و هەڵبەت ناتوانن نیشتمان و کیانی سیاسی و فێدڕاڵی و شتی وا داوا بکەن. بۆ ئەوان، دانپیانان بە مافی فەرهەنگی و لەوانە گونجاندنی دەرسێک بە زمانی دایک لە بەرنامەی پەروەردەی ئەو وڵاتەدا یان تەرخان کردنی بوودجەیەک لەلایەن دەوڵەتەوە بۆ یارمەتی بە پاراستنی فەرهەنگ و پەرە پێدان بە چالاکیی هونەری و کولتووریی خۆیان، دەتوانێ بەرنامەیەکی شیاو و هەنگاوێکی دێمۆکراتیک و مرۆڤدۆستانە بێت. بەڵام داسەپاندنی ئەو مۆدێلە بە سەر کوردستان و بزووتنەوەکەی، لە ڕاستیدا جگە لە بنکۆڵ کردنی مافە ڕەواکانی گەلی کورد و لێسەندنەوەی ڕەوایی ئەو ماف و داخوازییانە، مانایەکی دیکەی نییە. کورد خێڵێک یان کەمینەیەکی کۆچبەر و پرژ و بڵاوی بێ خاک و بێ نیشتمان نین. کوردستان نیشتمانی هەزاران ساڵەی کوردە و هیچ چەشنە ڕۆمانتیزە کردنی چەمکی «ئەنتێگراسیۆنی دێمۆکراتیک» ناتوانێ و ناشبێ ئەم ڕاستییە مێژووییە لەبەر چاوان ون کات. ٤- یەکێک لەو چەمکانەی کە لایەنگرانی «ئەنتێگراسیۆن» بە خەستی بەسەر خوێنەریدا دەبارێنن، چەمکی دێمۆکراسی و وشەکەیەتی. بەڵام بەداخەوە لێرەشدا هەڵە و چەواشەکاری جێگەی تێگەیشتنێکی ڕاستەقینەی لە ڕۆڵ و کارکردی دێمۆکراسی گرتۆتەوە و ئەو بابەتەی بە لاڕێدا بردووە. کەس لە سەر ڕۆڵی ئەرێنی و گرنگی دێمۆکراسی، بەتایبەت لە وڵاتێکی وەک ئێران کە بەدەست ڕژیمێکی تۆتالیتێری مرۆڤکوژ بەڕێوە دەچێ، قسەی نییە، گومانیش لەوەدا نییە کە ئەو دێمۆکراتیزە بوونە خزمەت بە پرسی کوردیش دەکا. حیزبە کوردییەکانیش هەر لە سەرەتای شۆڕشەوە ئەوەیان بەباشی دەزانی. کۆمەڵە هەر لە سەرەتاوە لەسەر دێمۆکراسی لە ئێران بەگشتی، وە هەروەها لە کوردستاندا، پێداگر بووە، خەباتی بۆ کردووە و شانازیشی پێوە دەکات. بەڵام دێمۆکراسی بە هەموو گرینگییەکەیەوە، جێگرەوەی چارەسەری پرسی نەتەوەیی نییە، ئەم بابەتە بەرنامەی خۆی و گەڵاڵەی خۆی و خەباتی خۆی پێویستە و بۆ چارەسەر کردنی هەبوونی پڕەنسیپی سیاسی دروست، بەرچاو ڕوونی و لێکدانەوەی دروستی بارودۆخ و گەڵاڵەی گونجاوی پێویستە. هەر وەکوو هەمووان دەزانن، کۆمەڵە بۆ چارەسەری ئەو پرسە لە چوارچێوەی ئێراندا بەرنامەی مافی فێدرالی لە ئێرانێکی دێمۆکراتیکی فرەچەشنی سێکولاری هێناوەتە ئاراوە. دێمۆکراسی، کۆسپی ئیستیبدادمان لە بەرپێ لادەبا، زەبر و زەنگ و کوشت و بڕی دیکتاتۆریمان بە سەرەوە ناهێڵێ و ئیمکانی خەباتی ئازادانەتر و بەربڵاوتر لە پێناو مافەکانمان بۆ فەراهەم دەکا. بە واتایەکی تر، دێمۆکراسی جێی خەبات لە پێناو مافە نەتەوییەکان ناگرێتەوە، بەڵکوو دەروازەیەکمان بۆ دەکاتەوە کە ئازادانەتر، کاریگەرتر، بە بەردەنگێکی زۆرترەوە و بە ئەگەری توندوتیژی کەمترەوە لە دژمان، بۆ ئامانجەکانمان تێبکۆشین. بەداخەوە، «ئەنتێگراسیۆنی دێمۆکراتیک» چەکی دێمۆکراسی نەک بۆ مسۆگەر کردنی مافەکانی کورد بەڵکوو بە مەبەستی سڕینەوە و پشتگوێ خستنی ئەو مافانە بەکار دێنێت و کەڵکی خراپی لێوەردەگرێت. لە کۆتاییدا، بە لەبەر چاو گرتنی هەموو ئەو بابەتانەی سەرەوە، ئێمە خەتی «ئەنتێگراسیۆنی دێمۆکراتیک» بە هاوردەیەکی نادروست و ناتەبا لەگەڵ مێژوو، ناوەرۆک و دروشمی بزووتنەوەکەمان، ناتەبا لەگەڵ ویست و ئاواتی گەلی کورد لە ئێران دەزانین. لە خەونێکدا کە «ئەنتێگراسیۆن» بۆی دیوین، نە مافی دیاری کردنی چارەنووس، نە هیچ بەرنامەیەک بۆ چارەسەری پرسی کورد، نە هیچ کیانێکی کوردی، نە هیچ مافێکی یاسایی و نە هیچ ستاتووسێک بۆ کورد، نە هیچ میکانیزمێکی یاسایی بۆ بەشدارییەک لە دەسەڵاتی سیاسی، بەدی ناکرێت. باڵاترین بەرهەمێک کە ئەو ڕوانگەیە دەتوانێ بۆ کورد بەدەستی بهێنێت، لە خۆتواندنەوەیەکی دڵخوازانە زیاتر هیچ نییە. «ئەنتێگراسیۆنی دێمۆکراتیک» چەمکێکی هاوردەیە کە بە هیچ شێوەیەک بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات گونجاو و قابیلی قبووڵ نییە. کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران کۆمیتەی ناوەندی ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ی هەتاوی، ٣٠ ئۆکتۆبری ٢٠٢٦ی زایینی #کۆمەڵە komala.org/archives/6065
123
156
86
649
90,078
لەم چرکەساتەوە مەترسیەکانی چەمکی «ئینتگراسیۆنی دیموکراتیک» راستەوخۆ کاریگەرە لەسەر بەرژەوەندی خەڵک لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بۆیە، داوا دەکەین باقی حزبەکان بەم شێوەیە و بە فەرمی ڕوانگەی خۆیان سەبارەت بەم چەمکە، داهاتووی پرسی کورد و بەرنامەکانیان بۆ ڕۆژهەڵات جارێکی دیکە ڕوونبکەنەوە. کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران👇: { ئێمە خەتی «ئەنتێگراسیۆنی دێمۆکراتیک» بە هاوردەیەکی نادروست و ناتەبا لەگەڵ مێژوو، ناوەرۆک و دروشمی بزووتنەوەکەمان، ناتەبا لەگەڵ ویست و ئاواتی گەلی کورد لە ئێران دەزانین. لە خەونێکدا کە «ئەنتێگراسیۆن» بۆی دیوین، نە مافی دیاری کردنی چارەنووس، نە هیچ بەرنامەیەک بۆ چارەسەری پرسی کورد، نە هیچ کیانێکی کوردی، نە هیچ مافێکی یاسایی و نە هیچ ستاتووسێک بۆ کورد، نە هیچ میکانیزمێکی یاسایی بۆ بەشدارییەک لە دەسەڵاتی سیاسی، بەدی ناکرێت. باڵاترین بەرهەمێک کە ئەو ڕوانگەیە دەتوانێ بۆ کورد بەدەستی بهێنێت، لە خۆتواندنەوەیەکی دڵخوازانە زیاتر هیچ نییە. «ئەنتێگراسیۆنی دێمۆکراتیک» چەمکێکی هاوردەیە کە بە هیچ شێوەیەک بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات گونجاو و قابیلی قبووڵ نییە}. #نوقتە
ڕوانگەی کۆمەڵە سەبارەت بە چەمکی ئەنتێگراسیۆنی دێمۆکراتیک لە ماوەی ڕابوردوودا چەمکێک و دەستەواژەیەکی نوێ بەناوی ئەنتێگراسیۆنی دێمۆکراتیک لە فەزای مەجازی و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی کوردستان هێنراوەتە ئاراوە و وەکوو ڕێگە چارەیەکی نوێ بۆ چارەسەری پرسی کورد و نەتەوەکانی دیکەی ئێران لە قەڵەم دراوە. ئەوەش لە هەمووان ڕوونە کە سەرچاوەی هێنانە گۆڕی ئەو بابەتە و پێشکەش کردنی، پارتی ژیانی ئازادی کوردستان واتا پژاکە. ئەو بابەتە کاردانەوەشی لێکەوتۆتەوە و ژمارەیەکی بەرچاو لە چالاکانی سیاسی و ڕۆشنبیرانی ڕۆژهەڵات ڕەخنە و تێبینی خۆیان خستۆتە ڕوو. با پێشەکی جارێکی دیکە دووپاتی بکەینەوە کە ئێمە بە مافی هەموو هێزە سیاسییەکان و هەموو تاکێکیشی دەزانین کە ڕوانگە، سیاسەت، پێشنیار و گەڵاڵەکانیان، هەروەها ڕەخنەکانیان، لە ئاستی کۆمەڵگادا بهێننە گۆڕێ و بیدەنە بەر باسی گشتی. هەر بەو پێوەرە، دەبێ ئامادەش بن وەڵامیان بدرێتەوە و پرسیار و ڕەخنە و تێبینیان ئاراستە بکرێت. ئێمە بەدوای تاوتوێ کردنی ئەو بابەتە و بە لەبەر چاو گرتنی بارودۆخی هەستیاری ناوچەکە و مەترسییەکانی بەردەم کوردستانی ڕۆژهەڵات، بە پێویستمان زانی ڕوانگە و هەڵوێستی خۆمان لەو بارەیەوە ڕوون و ڕاشکاوانە و بەکورتی بە ئاگاداری هەمووان بگەیەنین. ئێمە بەتایبەتی لەو بڕوایەداین کە ڕوانگەی «ئەنتێگراسیۆنی دێمۆکراتیک»، ئەگەر بێوەڵام بمێنێتەوە، دەتوانێ چەواشەییەکی گەورە بخوڵقێنێ و زیانێکی گەورە بە بزووتنەوەکەمان و دەسکەوتەکانی بگەیەنێت. کۆمەڵە، وەکوو حیزبێک کە هەزاران شەهید و هەزاران کەم ئەندام و بەندکراوی سیاسی لەپێناو ڕزگاری کوردستان و دەستەبەر کردنی مافەکانی گەلی کورد و ئازادی و بەختەوەری خەڵکەکەی پێشکەش کردووە و بست بە بستی ئەو نیشتمانەی بەخوێنی گەشی ڕۆڵەکانی نەخشاندووە، وەکوو هێزێکی پێشەنگ و ڕچەشکێن کە توانیویەتی خەبات بۆ مافی نەتەوەیی و نیشتمانپەروەری لەگەڵ داکۆکی کردن لە ئازادی و دادپەروەری و بەها دێمۆکراتیک و پێشکەوتنخوازانەکان لێکهەڵپێکێ و کوردستان و بزووتنەوە ڕەواکەی پێ دەوڵەمەندتر بکا، وەکوو هێزێک کە بەرپرسایەتییەکی گەورەی بۆ ڕابەری کردن و بەرەو پێش بردنی ئەو بزووتنەوەیە لە ئەستۆ بووە و ئێستا لە هەمیشە زیاتر هەیەتی، بە ئەرکی سەرشانی خۆی دەزانێ کە لەسەر ئەو چەمکە بدوێ و ڕەخنە و ڕوونکردنەوە و هۆشدارییەکانی پێشکەش کۆمەڵانی خەڵک بکات. ١- گرفتێکی سەرەتایی چەمکی «ئەنتێگراسیۆنی دێمۆکراتیک» لێڵ بوون و ناڕوون بوونی ناوەرۆکی کۆنکرێتی ئەو بابەتەیە. زۆر لە «کۆمەڵگەکان»ی نێو وڵاتی ئێران دەدوێ بەڵام دیار نییە دەقیقەن چ مافێک بۆ کورد دەستەبەر دەکا، هیچ کیانێک، هیچ پێگەیەک و هیچ چوارچێوەیەکی یاساییش بۆ داهاتووی کورد باس ناکرێت. بەگشتی، دەنگ و هەرایەکی زۆر و ناوەرۆکێکی کەم و نادیار. بەڵام گەورەترین و بنەڕەتیترین گرفتی ئەو بابەتە ئەمەیە کە کورد نەک وەکوو نەتەوەیەک، نەک وەکوو گەلێکی ستەملێگراو بەڵام خاوەن ماف، نەتەوەیەکی بێدەوڵەت بەڵام خاوەن نیشتمان، بەڵکوو وەکوو کەمینەیەکی فەرهەنگی، وەکوو پێکهاتەیەکی کۆمەڵایەتی لەنێو کۆمەڵگای چل تیکەی ئێراندا دەبینێ و بەو پێیەش هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکا و هەر بەشی ئەوەندەش مافی بۆ دەخوازێ. «ئەنتێگراسیۆنی دێمۆکراتیک»، پرسی کورد لە ئێران لە پرسێکی سیاسی و نەتەوەیی و ناسێنەخوازانەوە دادەبەزێنێ و بەرتەسکی دەکاتەوە و تەنیا وەک پرسی پێکهاتەیەکی کۆمەڵایەتی- فەرهەنگی کە هێشتا نەگەیشتۆتە ئاستی نەتەوە، پێناسەی دەکا. ٢- بە هەڵکەوت نییە کە جێگەی مافي دیاری کردنی چارەنووس، وەکوو مافی بنەڕەتیی هەموو نەتەوەیەک، لە چەمکی ئەنتێگراسیۆنی دێمۆکراتیکدا بەتەواوی خاڵییە. ئەمەش لەگەڵ هەموو ئەزموونی مێژوویی شۆڕشەکانی کورد و لەوانە کوردی ڕۆژهەڵات و هەر وەها لەگەڵ باوەڕ و پڕەنسیپی سیاسی کۆمەڵە ناتەبا و نەگونجاوە. هەر لەو ئاراستەیەش دایە کە لە «ئەنتێگراسیۆنی دێمۆکراتیک»دا هیچ کیانێکی کوردی، لە خودموختارییەوە بگرە تا نیزامێکی فێدرالی و هەتا سەربەخۆیی، بەدی ناکرێ و بوونی نییە. ئەو ڕوانگەیە پرسی کورد، نەک وەک پرسێکی سیاسی، بەڵکوو وەکوو پرسی کەمینەیەکی کۆمەڵایەتی-فەرهەنگی چاو لێدەکا، بۆیە هیچ داخوازی سیاسی بۆ کورد تێدا نییە، کیانێکی کوردی ناوێ و بەشداری لە دەسەڵاتی سیاسی داوا ناکا. بەگشتی، سیاسەت، دەوڵەت، دەسەڵات و بەشداری لە دەسەڵات، کیانی سیاسی و ئیداری، بە ڕەسمی ناساندنی مافەکانی کورد و زەمانەت کردنی لە یاسای بنەڕەتیدا و هەموو ئەو شتانەی کە دەگەڕێنەوە سەر پرسی داخوازیی سیاسی جێگەیەکیان لەو دیدگایەدا نییە و وەکوو دیاردەگەلی ڕێبازی «کلاسیکی» و حیزبی «کلاسیکی» ڕەت دەکرێنەوە. ٣- هەڵەیەکی گەورەی دیکەی ئەو هێڵە فکرییە، نادیدە گرتن، یان ئەگەر بە زەقی باسی بکەین لێسەندنەوە و داماڵینی کوردە لە سەرزەمین و نیشتمان. ئەو چەشنە ئەنتێگراسیۆنەی وەکوو نوسخە بۆ چارەسەری پرسی کوردی ڕۆژهەڵات دەینوێنن، لەڕاستیدا بۆ پەنابەران یان کۆچبەرانێک دەتوانێ گونجاو بێ کە لە سەردەمێکدا وڵاتی خۆیانیان بەجێ هێشتووە و لە وڵاتی دووهەم، بۆ نموونە کورد لە سوێد یان تورک لە ئاڵمان یان عەرەب لە فەڕانسە، جێگیر بوون و هەڵبەت ناتوانن نیشتمان و کیانی سیاسی و فێدڕاڵی و شتی وا داوا بکەن. بۆ ئەوان، دانپیانان بە مافی فەرهەنگی و لەوانە گونجاندنی دەرسێک بە زمانی دایک لە بەرنامەی پەروەردەی ئەو وڵاتەدا یان تەرخان کردنی بوودجەیەک لەلایەن دەوڵەتەوە بۆ یارمەتی بە پاراستنی فەرهەنگ و پەرە پێدان بە چالاکیی هونەری و کولتووریی خۆیان، دەتوانێ بەرنامەیەکی شیاو و هەنگاوێکی دێمۆکراتیک و مرۆڤدۆستانە بێت. بەڵام داسەپاندنی ئەو مۆدێلە بە سەر کوردستان و بزووتنەوەکەی، لە ڕاستیدا جگە لە بنکۆڵ کردنی مافە ڕەواکانی گەلی کورد و لێسەندنەوەی ڕەوایی ئەو ماف و داخوازییانە، مانایەکی دیکەی نییە. کورد خێڵێک یان کەمینەیەکی کۆچبەر و پرژ و بڵاوی بێ خاک و بێ نیشتمان نین. کوردستان نیشتمانی هەزاران ساڵەی کوردە و هیچ چەشنە ڕۆمانتیزە کردنی چەمکی «ئەنتێگراسیۆنی دێمۆکراتیک» ناتوانێ و ناشبێ ئەم ڕاستییە مێژووییە لەبەر چاوان ون کات. ٤- یەکێک لەو چەمکانەی کە لایەنگرانی «ئەنتێگراسیۆن» بە خەستی بەسەر خوێنەریدا دەبارێنن، چەمکی دێمۆکراسی و وشەکەیەتی. بەڵام بەداخەوە لێرەشدا هەڵە و چەواشەکاری جێگەی تێگەیشتنێکی ڕاستەقینەی لە ڕۆڵ و کارکردی دێمۆکراسی گرتۆتەوە و ئەو بابەتەی بە لاڕێدا بردووە. کەس لە سەر ڕۆڵی ئەرێنی و گرنگی دێمۆکراسی، بەتایبەت لە وڵاتێکی وەک ئێران کە بەدەست ڕژیمێکی تۆتالیتێری مرۆڤکوژ بەڕێوە دەچێ، قسەی نییە، گومانیش لەوەدا نییە کە ئەو دێمۆکراتیزە بوونە خزمەت بە پرسی کوردیش دەکا. حیزبە کوردییەکانیش هەر لە سەرەتای شۆڕشەوە ئەوەیان بەباشی دەزانی. کۆمەڵە هەر لە سەرەتاوە لەسەر دێمۆکراسی لە ئێران بەگشتی، وە هەروەها لە کوردستاندا، پێداگر بووە، خەباتی بۆ کردووە و شانازیشی پێوە دەکات. بەڵام دێمۆکراسی بە هەموو گرینگییەکەیەوە، جێگرەوەی چارەسەری پرسی نەتەوەیی نییە، ئەم بابەتە بەرنامەی خۆی و گەڵاڵەی خۆی و خەباتی خۆی پێویستە و بۆ چارەسەر کردنی هەبوونی پڕەنسیپی سیاسی دروست، بەرچاو ڕوونی و لێکدانەوەی دروستی بارودۆخ و گەڵاڵەی گونجاوی پێویستە. هەر وەکوو هەمووان دەزانن، کۆمەڵە بۆ چارەسەری ئەو پرسە لە چوارچێوەی ئێراندا بەرنامەی مافی فێدرالی لە ئێرانێکی دێمۆکراتیکی فرەچەشنی سێکولاری هێناوەتە ئاراوە. دێمۆکراسی، کۆسپی ئیستیبدادمان لە بەرپێ لادەبا، زەبر و زەنگ و کوشت و بڕی دیکتاتۆریمان بە سەرەوە ناهێڵێ و ئیمکانی خەباتی ئازادانەتر و بەربڵاوتر لە پێناو مافەکانمان بۆ فەراهەم دەکا. بە واتایەکی تر، دێمۆکراسی جێی خەبات لە پێناو مافە نەتەوییەکان ناگرێتەوە، بەڵکوو دەروازەیەکمان بۆ دەکاتەوە کە ئازادانەتر، کاریگەرتر، بە بەردەنگێکی زۆرترەوە و بە ئەگەری توندوتیژی کەمترەوە لە دژمان، بۆ ئامانجەکانمان تێبکۆشین. بەداخەوە، «ئەنتێگراسیۆنی دێمۆکراتیک» چەکی دێمۆکراسی نەک بۆ مسۆگەر کردنی مافەکانی کورد بەڵکوو بە مەبەستی سڕینەوە و پشتگوێ خستنی ئەو مافانە بەکار دێنێت و کەڵکی خراپی لێوەردەگرێت. لە کۆتاییدا، بە لەبەر چاو گرتنی هەموو ئەو بابەتانەی سەرەوە، ئێمە خەتی «ئەنتێگراسیۆنی دێمۆکراتیک» بە هاوردەیەکی نادروست و ناتەبا لەگەڵ مێژوو، ناوەرۆک و دروشمی بزووتنەوەکەمان، ناتەبا لەگەڵ ویست و ئاواتی گەلی کورد لە ئێران دەزانین. لە خەونێکدا کە «ئەنتێگراسیۆن» بۆی دیوین، نە مافی دیاری کردنی چارەنووس، نە هیچ بەرنامەیەک بۆ چارەسەری پرسی کورد، نە هیچ کیانێکی کوردی، نە هیچ مافێکی یاسایی و نە هیچ ستاتووسێک بۆ کورد، نە هیچ میکانیزمێکی یاسایی بۆ بەشدارییەک لە دەسەڵاتی سیاسی، بەدی ناکرێت. باڵاترین بەرهەمێک کە ئەو ڕوانگەیە دەتوانێ بۆ کورد بەدەستی بهێنێت، لە خۆتواندنەوەیەکی دڵخوازانە زیاتر هیچ نییە. «ئەنتێگراسیۆنی دێمۆکراتیک» چەمکێکی هاوردەیە کە بە هیچ شێوەیەک بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات گونجاو و قابیلی قبووڵ نییە. کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران کۆمیتەی ناوەندی ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ی هەتاوی، ٣٠ ئۆکتۆبری ٢٠٢٦ی زایینی #کۆمەڵە komala.org/archives/6065
16
34
4
254
7,616
YASA☀ retweeted
ئه‌وان ئه‌رکیانه عێراق بپارێزن ئه‌رکی ئێمه‌ش پاراستنی ئێرانه باکووری، سنووره‌کانی تورکیا ده‌پارێزن و کوردی رۆژاواش سنووره‌کانی سووریا پلانی ئه‌مپریالیسم شکستی هێنا و ئیتر کێشه‌یه‌ک به‌ناوی کێشه‌ی کورد یان سایکس-پیکۆمان نابێ 🙂 به‌ڵام ئاتاتورک و ڕه‌زاشاش هه‌ر ئه‌وه‌یان ده‌ویست 🤷‍♂️
2
2
12
467
Simple questions: Why do 5 million Palestinians have the "right" to a state, but not 40-60 million freedom-seeking #Kurds? Why are there endless marches & protests for Palestinians, but not Kurds? Why is the UN obsessed with Palestinians, but doesn't give a damn about Kurds?
738
611
93
3,556
186,662
YASA☀ retweeted
ئەوەی لە حەسەکە روودەەات وەکوو ئەوە وایە عەرەبی هەولێر و سلێمانی خۆپیشاندان دژی کورد بکەن لای قەلا و لە سەهۆلەکە و پۆلیسی فیدراڵی عێراق تەقە لە گەنجی کورد بکات لە جەرگەی هەولێر و سلێمانی بەڵێ هاوڕێیان ئا ئەمەیە تێکەڵبوونی دیموکراتیکە
3
11
2
83
6,415
در روزهای اخیر، موجی از حملات ناموجه توسط  فرقەای شناختەشدە علیه کاک امجد امینی پدر ژینای شهید و خانواده محترمشان آغاز شده است. خانواده «ژینا» و شهدای سرافراز راە آزادی، مایه افتخار ملت ما هستند. پاسداری از ارزش‌های «ژن، ژیان، ئازادی»، دفاع از ارزش‌های جنبش کوردستان است. خانواده ژینا که به نماد این جنبش تبدیل شده اند، نزد مردم کردستان و همە آزادیخواهان ایران از جایگاه و احترام ویژه‌ای برخوردارند، بە همین جهت این حملات چیزی از احترام و پایگاە اجتماعی آنها نمی کاهد بلکە تنها موجبات همبستگی و اتحاد بیشتر ملت های آزادیخواە ایران را فراهم می آورد کە برای رسیدن بە ازادی و حکومتی مردمی آمادە فداکاری هستند.
93
99
11
542
16,062
#قازی_محەممەد بناغەی ڕێگاکەی دانا، #دوکتور_قاسملوو بە بیر و دێموکراسی پەرەی پێدا،#دوکتور_شەڕەفکەندیش ئاڵای ئەو ڕێبازەی بەرز ڕاگرت. سێ نێو، سێ نەوە، بەڵام یەک ئامانج، ئازادی، مافی نەتەوەیی و سەربەرزی کوردستان. ئەم ڕێبازە مێژوو نییە، ئەمانەتێکە کە هێشتا لەسەر شانی ئێمەیە.
2
2
16
278
YASA☀ retweeted
"رۆژئاوای کوردستان خەونە، سەرۆک شەرع تاجی سەرتانە".. شڤان مسی، پەیامنێری رووداو لە کۆبانێ: خۆم گوێم لەم درووشمانە بوو
4
40
3,251
حەیاحەی...... چ بەزمێکە، هەسەدە چووە ناو سوپای جۆلانی (داعش)، پەکەکە ئەچێتە ناو سوپای(عێراق)، ئەی پژاک چی بە سەر دێت ؟
6
4
23
854
پس از توافق نیروهای دموکراتیک سوریه با دمشق، انحلال این نیروها و پایان فعالیت مستقل نظامیشان، نیروهای وابسته به دولت دمشق وارد شهرهای کردنشین سوریه شدند. بخش قابل توجهی از این نیروها سابقه حضور در گروه‌های اسلام‌گرا دارند و ورودشان نیز با سردادن شعار «الله‌اکبر» به حسکه است.
دوای رێککەوتنیان لەگەڵ هەسەدە، هێزێکی زۆری ئاسایشی ناوخۆی حکوومەتی سووریا بە گوتنەوەی "ئەڵاهو ئەکبەر" چوونە ناو پارێزگای حەسەکە
27
23
5
214
15,104
YASA☀ retweeted
شکستەکەی ڕۆژئاوا بۆ هەتاهەتایە لە ملی پەکەکەیە و لە داهاتوودا باکور و ڕۆژهەڵاتیشی دێتەسەر ئەگەر واز لەو مێشک پووچ و خۆفرۆشانە نەهێنن..
Entry of Syrian security forces (Ministry of Interior force) into Al-Hasakah Governorate following the recent agreement.
3
5
1
62
2,740
پژاک، سازمان مسلح کُرد همسو با اندیشه‌های عبدالله اوجالان، میگوید «از نظر جهان‌بینی و فلسفه مبارزه، پژاک به اندیشه‌ها و نقشه راه عبدالله اوجالان باور دارد.» ریوار آبدانان، سخنگوی پژاک، در گفت‌وگو با مجله «آمارگی» گفته است: «پژاک یک حزب سیاسی مستقل کرد است که در شرق کردستان و ایران فعالیت میکند. انحلال پ‌ک‌ک/ک‌ج‌ک هیچ ارتباط مستقیمی با پژاک ندارد.» آمارگی در ادامه این گزارش مینویسد: ترکیه ممکن است برای خلع سلاح پژاک فشاری مشابه سوریه وارد نکند، زیرا توقف فعالیت پژاک میتواند موازنه میان احزاب و جریان‌های کرد ایرانی را تغییر داده و به تقویت دیگر جریان‌های کرد ایرانی که روابط نزدیک‌تری با اسرائیل یا آمریکا دارند منجر شود؛ تحولی که لزوما در راستای منافع ترکیه نیست. @MustafaHijri @AbdullahMohtadi @HusenYazdanpana theamargi.com/posts/pjak-ass…
13
7
1
131
7,312
پرسیارێك: ئەرێ شەهید رێزان جاوید بۆ سوریەی عەرەبی لە ڕۆژئاوای كوردستان گیانی بەخت كرد؟ گەر بڕیار بوو ئاوا بەساكاری چۆك لەبەردەم جەللادەكەی دوێنێ دادەن، ئەو هەموو ڕۆڵەی كوردستانیان بۆچی بە شەهیدكردن دا؟
3
2
28
851
YASA☀ retweeted
ئەو شوانەی باسم ئەکرد
13
2
93
2,588
مامە گۆڵ ئەگەر هەر دەتویست لەگەل داعیش سۆلح کەی ئەو هەموو کوردەت بۆ بە کوشتن دا ئەو کات بۆ نەت دەکرد ?? ئەها بابە ئەمریکا کۆتی ببنە کەوا سوڕی بەر جەیش?! داعیشی ئەوکات لەگەڵ ئێستا جیاوازی چییە ?!
2
2
23
3,873
یا خوا هەر شەکاوە بێت نەنەوێت هەر گەشاوە بێت ئاڵای پیرۆزی کوردستان #کوردستان #FreeKurdistan
1
18
2
71
1,980