العلاقات الخارجية (@DFR_KRG) header
العلاقات الخارجية (@DFR_KRG) profile picture

-هەژماری فەرمى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان. -الحساب الرسمي لدائرة العلاقات الخارجية لحكومة اقليم كوردستان. Email: [email protected]

Kurdistan Region-Erbil
Joined November 2010
Photo by العلاقات الخارجية (@DFR_KRG)Photo by العلاقات الخارجية (@DFR_KRG)Photo by العلاقات الخارجية (@DFR_KRG)Photo by العلاقات الخارجية (@DFR_KRG)Photo by العلاقات الخارجية (@DFR_KRG)Photo by العلاقات الخارجية (@DFR_KRG)Photo by العلاقات الخارجية (@DFR_KRG)Photo by العلاقات الخارجية (@DFR_KRG)Photo by العلاقات الخارجية (@DFR_KRG)Photo by العلاقات الخارجية (@DFR_KRG)
العلاقات الخارجية retweeted
A UAE delegation, led by H.E. Saeed Al Hajeri, held discussions in Erbil on strengthening bilateral relations between the United Arab Emirates and the Kurdistan Region of Iraq, with the aim of broadening avenues of cooperation and deepening partnership across various sectors.
بحث وفد إماراتي برئاسة معالي سعيد الهاجري، خلال زيارته إلى أربيل، سبل تعزيز العلاقات الثنائية بين دولة الإمارات وإقليم كردستان العراق، بما يسهم في توسيع آفاق التعاون المشترك وتطوير الشراكة في مختلف المجالات.
2
18
90
18,101
العلاقات الخارجية retweeted
خواحافیزیمان لە شاندێکی باڵای دەوڵەتی ئیمارات بۆ هەرێمی کوردستان کرد. پێشوازی لە خواست و پابەندی ئیمارات دەکەین بۆ بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانمان، هەروەها چاومان لە فراوانکردنی هاوئاهەنگییەکان و سوود وەرگرتنە لە ئەزموونی سەرکەوتوویان لە بوارە جیاجیاکان.
1
5
40
1,355
العلاقات الخارجية retweeted
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە بەڕێز سەعید مبارک ئەلهاجری، وەزیری دەوڵەت و نێردەی تایبەتی ئیمارات بۆ کاروباری ئابووری بۆ هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد. بایەخ و ستراتیژییەتی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و دەستنیشانکردنی نێردەی تایبەت بە هەرێم بە گرنگییەوە باسی لێوەکرا.
3
13
806
العلاقات الخارجية retweeted
بەشداربووین لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی پڕۆژەی ریسایکلینگ لەلایەن @KrdFoundation، کە پڕۆسەی دانانی سەبەتەی ریسایکلینگە لە شارەکانی کوردستان. دەستخۆشییان لێدەکەم و هیوادارم بەردەوام بن لەم جۆرە پڕۆژانە و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و زانیاری زیاتر لە پێناو سەلامەتی و پاراستنی ژینگەکەمان.
1
2
11
602
العلاقات الخارجية retweeted
شاندێکی ژووری بازرگانیی ئەمەریکا بە سەرۆکایەتیی ستیڤ لوتس، جێگری سەرۆکی ژوور و ژمارەیەک لە کۆمپانیای ئەمریکیی لەلایەن سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی پێشوازییان لێکرا. لە کۆبوونەوەیەکی فراواندا، باس لە چاکسازی و پڕۆژەکانی حکومەتی هەرێم و بایەخدانی بە وەبەرهێنانی ناوخۆ و دەرەوە کرا.
6
37
914
العلاقات الخارجية retweeted
ئامادەی واژووکردنی ڕێککەوتننامەیەک بووین لە نێوان ئاژانسی جایکای ژاپۆنی و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێم بۆ پڕۆژەی دروستکردنی وێستگەی چارەسەری ئاوەڕۆی هەولێر، کە هەنگاوێکی بەرەپێشچوو و گرنگە لە بەهێزی پەیوەندییەکانمان. سوپاسی حکومەتی ژاپۆن و ئاژانسی ناوبراو دەکەم.
5
28
771
العلاقات الخارجية retweeted
پێشوازیم لە بەرپرسی نوێنەرایەتیی ڕاوێژکاری یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق بە یاوەری بەرپرسی نووسینگەی هەولێر کرد. باسمان لە پڕۆژە و چالاکییەکان و هەماهەنگیی زیاتر بۆ ڕێگریکردن لە تاوان و بازرگانیکردن بە مرۆڤ کرد. پابەندی حکومەتی هەرێمم بۆ پشتیوانیکردن لە کارەکانیان دووپاتکردەوە.
4
19
801
العلاقات الخارجية retweeted
پێشوازیم لە کونسوڵی گشتیی کۆریا و نوێنەری هەرێمی نوسینگەی ئاژانسی کۆیکا لە هەولێر کرد. باسمان لە چالاکی و پڕۆژەکانی گەشەپێدان کرد و دووپاتمان لە هاوئاهەنگیی فراوانتر و برەودان بە ئاستی پەیوەندییەکان کرد. سوپاس و پێزانینم بۆ دۆستایەتیی و هاریکاری حکومەتی کۆریا بۆ هەرێم دەربڕی.
2
33
767
العلاقات الخارجية retweeted
یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی موحەمەدﷺ لە تێکڕای موسڵمانانی هەرێمی کوردستان و جیهان بە گەرمی پیرۆز دەکەم. بمناسبة ذكرى مولد رسول الإسلام محمد (ص) أتقدم بأحر التهاني والتبريكات إلى كافة مسلمي كوردستان وجميع أنحاء العالم.
2
4
44
1,003
العلاقات الخارجية retweeted
لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و سەرۆکی نێردەی یونامی، بارودۆخی سیاسی و ئاسایشی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێکرا.
1
2
19
507
العلاقات الخارجية retweeted
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە شاندێکی دەوڵەتی ئیمارات بە سەرۆکایەتیی وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە کرد. لە کۆبوونەوەکە دووپات لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی هاوئاهەنگیی دوولایەنە کرایەوە، هاوکات پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە خرایە بەرباس.
3
30
793
العلاقات الخارجية retweeted
لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، پێشوازیمان لە شاندێکی دەوڵەتی ئیمارات بەسەرۆکایەتی نورە ئەلکەعبی، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوە بۆ هەولێری پایتەخت کرد.
2
5
64
1,379
العلاقات الخارجية retweeted
لە مەڕاسیمێکی کونسوڵگەری گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی جێگری کونسوڵی گشتیی ساز کرابوو، سوپاس و پێزانینم بۆ هەوڵ و خزمەتەکانی دەربڕی و هیوای سەرکەوتنم لە کارەکانی داهاتوویدا بۆ خواست.
4
34
819
العلاقات الخارجية retweeted
لەگەڵ کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کۆبوومەوە. باسمان لە دۆخی گشتیی و دوایین پێشهاتەکان لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیهان کرد. هاوڕابووین لەسەر پتەوکردن و بەرەپێشبردنی زیاتری پەیوەندی و هاوئاهەنگییەکان لە سەرجەم بوارەکان.
1
4
31
705
العلاقات الخارجية retweeted
بەشداربووین لە کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی جینۆسایدی ئێزدییان لە لایەن @UKH_official. کارەسات و تاوان دژ بە خوشکوبرا ئێزدییەکانمان لاپەڕەیەکی شەرمەزارییە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا. پێویستە بەدیهێنانی دادپەروەری و سزادانی تاوانباران و گەڕانەوەی شکۆمەندانەیان لە پێشەنگی بنیاتنانەوەیان بێت.
3
11
440
العلاقات الخارجية retweeted
پێشوازیم لە کونسوڵی گشتی ئەڵمانیای فیدڕاڵ و جێگرە نوێیەکەی کرد. هاریکاری و پاڵپشتییم بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی و فراوانکردنی ئاستی هەماهەنگییەکانمان لە سەرجەم بوارەکان دووپاتکردەوە. لە بەشێکی تردا بیروڕامان لەبارەی ڕووداو و ئەگەرەکانی داهاتووی ناوچەکە ئاڵوگۆڕکرد.
4
21
709
العلاقات الخارجية retweeted
بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی لە عێراق، پێشوازیم لە باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا بە یاوەری بەرپرسی ئۆفیسی هەولێر کرد. سوپاس و پێزانینم بۆ ڕۆڵی گرنگ و خزمەتەکانی لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکان دەربڕی. هەروەها بیروڕامان لەبارەی دۆخی عێراق و ناوچەکە بەگشتیی و دواپێشهاتەکان گۆڕییەوە.
4
20
571
العلاقات الخارجية retweeted
پێشوازیم لە باڵیۆزی کوێت لە عێراق بە یاوەری هەڵسوڕێنەرى کاروبارى کونسوڵگەرى گشتیی کوێت لە هەرێمی کوردستان کرد. باسمان لە ئاستی پەیوەندییە دوولایەنەکان و بەهێزکردنی زیاتر لە بوارە جیاجیاکان کرد، هاوکات ڕۆشناییمان خستەسەر پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و پرسە هەنووکەییەکان.
2
15
455
العلاقات الخارجية retweeted
پێشوازیم لە زەفەر سراکایا جێگری سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدانى تورکیا و پەرلەمانتاری ئەو پارتە کرد. بیروڕامان لەبارەی کەشوهەوای سیاسیی ناوچەکە و دوایین پەرەسەندنەکان گۆڕییەوە و جەختمان لە برەودان بە ئاستی پەیوەندییە دوولایەنەکان و هاوئاهەنگیی زیاتر کردەوە.
2
11
399
العلاقات الخارجية retweeted
بەشداربووین لە کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان، بۆ خستنەڕووی ڕۆڵی تەکنەلۆجیا و زیرەکی دەستکرد لە پەروەردە و شێوازە داهێنەرەکانی فێرکردندا. دەستخۆشی لە وەزیری پەروەردە و وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم و بەشداربووان دەکەم بۆ هەوڵ و ماندووبوونیان لە ڕێکخستن و سەرخستنی ئەم کۆڕبەندە.
1
4
38
871