گوێم لێبوو بە ناوی تۆ بانگی کەسێکیان دەکرد
ئاورم دایەو ئەوکات تێ گەیشتم ئەکرێ ناوێک
تەواوی تەمەن خاوەنەکەی یێک کەس بێت..
چم لە ئومێدی بەھەشت و بیمی دۆزەخ داوە من؟
دۆزەخی من ھەر فیراقە، جەننەتم وەسڵی ئەوە!
#وەفایی
ئەگەر چی نیمە ئەو چاوەی ببینێ ڕووی جەماڵی تۆ
بەڵام نائومێد نیم کە ڕۆی عومرم هەمووی هەر بەخەیاڵی تۆ..
ڕۆژانێک لە ژیان دا هەن چیتر ناگەڕێنەوە
مرۆڤانێک دێنە ژیانتەوە کە دووبارە بوونەوەیان نییە
کەسانێک لە ژیانت دەڕۆن کە بۆ هەمیشە جێگایان بە بەتاڵی دەمێنێتەوە..
